ئەو هەروەها داوای گەشەی ژێرخانەکان بۆ پێوەندی هاوبەشی ئابووری نێوان دوو وڵات کرد و ڕایگەیاند: بازاڕچە هاوبەشەکان و خاڵە هاوبەشە مێژووییەکان دەبێ ببێتە هۆی سەرمایە دانان، زۆربوونەوەی ئوڵوگۆڕی ئابووری، فەرهەنگی و سیاسی و هەروەها ژیانی باشتر بۆ خەڵک.
فەتحی وێڕای ئاماژە بە تۆماری هەورامان لە یۆنێسکۆ، داکۆکی کرد: بەرپرسان و خەڵکی ئێران و عێراق دەبێ لەم دەفرایەتییە بۆ گەشەی گەشتیاری کەڵک وەربگرن.
ناوبراو باسی ڕێککەوتننامەی نێوان وەزارەتی کاری ئێران و هەرێمی کرد و وتیشی: بە گەشەی پێوەندی ئابووری نێوان دوو وڵات، کار و سەرمایەدانان زۆرتر و کۆڵبەری کەمتر دەبێتەوە.
شیاوی ئاماژەیە بارزانی بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕيسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێرا سەردانی تارانی کردووە.
Your Comment